Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

خەڵکە هیمەتێك ، بۆ رەواندنەوەی ترسێکی جدیی ورەوا

Screenshot

بڕیارە بیستی ئەم مانگە لە سەرتاسەری عێراقدا سەرژمێرری گشتیی دەست پێ بکات.
راستە سەرژمێرری زۆر پێویستە بۆ جێبەجێکردنی چەندین ئامانج و پلانی هەر وڵات و کۆمەڵێکی مرۆڤایەتیی .
بەڵام بۆ ئەم دۆخەی ناوچەکانی نێو بازنە و چوارچێوەی مادەی ١٤٠ئ دەستوری هەمیشەیی عێراق زۆر ترسناكە لەسەر چارەنوسی ئەو ناوچانە و ساغ بونەوەی کوردستانیی بونیان .
هەڤاڵ عماد احمد ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هوشیاریی (ی،ن،ك) ،لە وتارێکیدا زۆر بە وردیی ئاکامی پر مەترسیی ئەو سەرژمێرییەی خستوەتە رو لەسەر ئایندەی ئەو ناوچانە ، هاناو هاواری هێناوە بۆ سەرکردایەتیی سیاسیی و تەواوی ناوەندە روناکبیریی و کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان کە ئەو سەرژمێرییە رابگیرێت و بخرێتە کاتێکی گونجاو تر .
بەڕێز شۆڕش حاجی نوسەر و روناکبیر و پێشمەرگە و کادیری دێرینی ی ن ك و پەرلەمنتاری پێشوی عێراقیش ،بە هەمان شێوە لە وتارێکیدا هەمان مەترسیی ئەو سەرژمێرییەی شیکردوەتەوە لەسەر ئەو ناوچانە بە تایبەتیی کەرکوك .بەڕێزیان زۆر راشکاوانە رونیکردوەتەوە کە سەرگرتنی سەرژمێرریەکە ، کەرکوك و کوردستانیی بونی ئەو پارێزگایە و ناوچەکانی تر بەتەواوی گەڕاندنەوەی بۆ سەرهەرێمی کوردستان لە دەست دەدات .

لە روانگەی ئەو ترسە جدییەی کە لە وتاری ئەو دو سیاسەتمەدارەدا خراوەتە رو ، دەبێت هیچ بیانویەك نەهێنرێتەوە بۆ راگرتنی ئەو پرۆسەیە .
رەنگە حکومەتی فیدراڵ و سەرانی حزبە سەرەکییەکانی عێراق بڵێن ئەوە پرۆسەیەکی ئیدارییە و کارناکاتە سەر مادەی ١٤٠ ی دەستور !، بەڵام دەبێت سەرکردایەتیی هێزە کوردستانییەکان سور بن لەسەر ئەوەی کە نەخێر بەو پرۆسەیە ئەو مادە دەستورییە لە گۆڕ دەنرێت ،چونکە وەختێك سەرژمێرری لەو ناوچانەدا رەوایە کە تەعریب و تەرحیل و تەهجیر هیچ ئاسەواری نەمابێت .
بە گوێرەی مادەکە دەبێت (بارودۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە (تەتبیع) ئەوەش یانی بن بڕ کردن و رێشە کێشکردنی تەواوی تەعریب و ناردنەوەی هاوردەکان و گواستنەوەی سجل قید و نفوسیان بۆ شوێنی پێشویان ،گەڕانەوەی دەرکراوەکان و نفوسەکانیان بۆ ئەو ناوچانە و کەرکوک ، دوای ئەوە سەرژمێریی و پاشان راپرسیی لە کەرکوك و ناوچە جێ ناکۆکەکانی تر ).
کەچی لە دوای ساڵی ٢٠١٣ و ٢٠١٤ و ریفراندۆمە بێ دیراسەکە و ساڵانی دواتر نەك تەعریب ریشە کێش نەکراوە ، بەڵکو زۆر زیاتر چەسپێنراوە و سەپێنراوە لە کەرکوك و دەوروبەری و ناوچە جێ ناکۆکەکان .کەواتە کەی تەتبیع یا ئاساییکردنەوەی دۆخەکە جێبەجێکرا ئەو کاتە سەرژمێررییش ئاساییە بکرێت .
ئەگەر هەر مەحاڵە ئەوا دەبێت پێداگریی بکرێت لەسەر دواخستنی پرۆسەکە لە کەرکوك و ناوچە جێ ناکۆکەکان ،وەك چۆن چەندین جار هەڵبژاردن لە کەرکوک و ئەو ناوچانە لەبەر خاتری سونە یا شیعەی عروبی دواخراوە .

ئەگەریش پاساوی ئەو قەوانە سواوە بێت (وەك هەندێك لە داعشیە سونییەکان و حزبوڵاییە شیعەکان هەمیشە دەیڵێن )کە کەرکوکیش شارێکی عێراقییە، ئەوا دەبێت حاڵییان بکەن کە چەمکی عێراقی بونی کەرکوك ، هەڵەبجە ،دهۆك، هەولێر و سلێمانی ،لەگەڵ بەسرە و سەماوە ،لای گەلی کوردستان جیاوازە لەوەی ئەوان .
بۆیە پێویستە تا زوە سەرکردایەتیی سیاسیی کوردستان بکەوێتە خۆ و ئەم ئەرکە عێراقیی و کوردستانیی و نەتەوەیی و نیشتمانییە جێبەجێ بکات و بیخاتە پێش پێکهێنانی حکومەتیش ، پێویستە هیمەتەکان چڕ بکرێتەوە بۆ رەواندنەوەی ئەم هەورە رەشە ترسناکەی سەر چارەنوسی کەرکوك و ناوچە جێ ناکۆکەکانی تر .

 

author copy
بارزان شێخ عوسمان
لڤین پرێس

نوێترین

كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
كانونی یه‌كه‌م 3, 2024
دوو تیرۆرست دەستگیر کران
Scroll to Top