Search
Close this search box.

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
WhatsApp Image 2024-08-22 at 15.25.30_e39a6096
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ئەحمەد میرە : پاراستن بووەته‌ مۆته‌كه‌ی ئارامی كوردستان و چاوه‌شی میت

ئەحمەد میرە

مرۆڤ تووشی سه‌رسوڕمانی زۆر ده‌بێت “كاتێك ده‌بینێت هێزێكی سیاسیی دڵخۆشده‌بێت به‌ شه‌هیدبوونی ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌ی به‌ده‌ست دوژمنانی ، ڕۆژنامه‌ڤانانی کۆمپیانیای چەتر له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستی به‌رخودانی خۆیان گیانیان كرده‌ قوربانی و هه‌میشه‌ شۆڕشگێڕه‌كان چاوه‌ڕێی ساتی شه‌هیدبوونیان ده‌كه‌ن،كاره‌سات ئه‌وه‌یه‌ هێشتا گڕو دوكه‌ڵی ئوتومبێلی ڕۆژنامه‌نووسانی کۆمپیانیای چەتر خامۆش نه‌بووبوو “ڕاگه‌یاندنی پاراستن مژده‌ی كاره‌ساته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند ” ماوه‌یه‌كه‌ هه‌ركرده‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی میت له‌ ده‌ڤه‌ری سلێمانی ڕووبدات پاراستن شاگه‌شكه‌ ده‌بێت و پێش میتی توركی هه‌واڵه‌كه‌ په‌خشده‌كات !! به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر خۆتان چاوه‌شی درۆنی میت نه‌بن !چۆن به‌و جۆره‌ خێرایه‌ ئاگاتان له‌ ڕوداوه‌كانه‌ !به‌ڵام له‌ماڵی خۆتان ئه‌فسه‌ره‌ باڵاكانتان ده‌كوژرێن یان بێئاگان یاخود خۆتان گێلده‌كه‌ ن ٠٠٠٠به‌داخه‌وه‌ پاراستن بوو وەته‌ مۆته‌كه‌ی ئارامی كوردستان و چاوه‌شی میت ٠٠ درود بۆ گیانی شه‌هیدانی ڕێگای كوردبوون و ڕاگه‌یاندن.

لڤین پرێس
Scroll to Top