لڤین
پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان “پارتی دەم” بڵاویکردەوە، لەگەڵ بڕیاری کۆنگرە مێژووییەکەی پەکەکەدا، لە پێکدادانی پەنجا ساڵەوە هەنگاوێکی دیکە لە ئاسۆی ئاشتیی نزیکبووینەوە.
پارتی دەم راگەیەندراوێکی حەوت خاڵیی لەبارەی بەستنی کۆنگرەی پەکەکە بڵاوکردەوە.
پارتەکە بڕیاری ئەنجامدانی کۆنگرە لەلایەن پەکەکەوە بە مێژوویی ناودەبات و دەڵێت لەگەڵ بڕیاری کۆنگرەدا، لە پێکدادانی پەنجا ساڵەوە هەنگاوێکی دیکە لە ئاسۆی ئاشتی و ژیانەوەی سیاسەتی دیموکراسیی نزیکبووینەوە. هەروەها پارتەکە باوەڕیوایە ئێستا کاتی ئەوەیە ئیرادەی پێکەوەژیان و ژیانی یەکسان بخرێتە پێش هەموو شتێک و قۆناغی هەنگاونانە بەرەو دیموکراتیزەکردنی تورکیا.
پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان ئاماژە بە پێویستی هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی لەلایەن پەرلەمان و سەرجەم دامەزراوەکانی سیاسەتی دیموکراسیی لە چارەسەرکردنی پرسی کورد دا دەکات و دەڵێت رەخساندنی زەمینەی یاسایی-دامەزراوەیی بۆ گۆڕینی ئەم هەنگاوە بۆ ئاشتی ئەرکی هەمووانە.
پارتی دەم سوپاسی عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانییکراوی پەکەکە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی جەهەپە و هەموو ئەوانەی کردووە کە پشتیوانییان لە پرۆسەکە کردووە.