لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

عەلی حەمەساڵح: بەرپرسانی هەرێم پەشیمان بونەتەوە لە دابەزاندنی نرخی كارەبای 24 سەعاتی

bdd b b b

لڤین

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، بەرپرسانی هەرێم پەشیمان بونەتەوە لە دابەزاندنی نرخی كارەبای 24 سەعاتی و دەیانەوێت ئەم نرخە بەرزەی ئێستا دیاریكراوە، جێگیربكەن.

 عەلی حەمەساڵح، ئەمشەو چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، بەرپرسانی هەرێم “پەشیمانبونەتەوە لە دابەزاندنی نرخی کارەباو دەیانەوێت ئەم نرخە بەرزەی ئێستا بەنایاسایی دیارکراوە جێگیربکەن.”

بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە، بڕیاربو لە سەرەتای مانگی نیسان نرخی کارەبای 24 سەعاتی دابەزێنن، نەیان کرد.

ئەوەشی خستۆتەڕو، ئێستا نرخێکی گران جێگیرە كە بەمشێوەیەیە:

-لە (١٠٠ هەتا ٦٠٠ کیلۆوات هەر کیلواتێک بە ١٠٠ دینار) واتە کۆی گشتی( ٦٠ هەزار دیناری مانگانە)، کە نزیکەی ٣.٧ ئەمپێری بەردەوام دەبێت.

-لە (٦٠٠ کیلۆوات هەتا٧٥٠ کیلۆوات) هەر کیلۆیەک دەبێتە ١٣٣ دینار واتە کۆی گشتی (٨٠ هەزار دیناری مانگانە) کە نزیکەی ٤.٧ ئەمپێری بەردەوام دەکات.

-لە (٧٥٠ كیلۆوات هەتا ٩٠٠ کیلۆوات) هەر کیلۆیەک دەبێتە ١٦٦ دینار، واتە: کۆی گشتی دەبێتە (١٠٥ هەزار دیناری مانگانە) کە نزیکە ٥.٦ ئەمپێری بەردەوام دەکات!

-ئەگەر لە ٩٠٠ کیلۆ وات زیاتر بەکاربێت.. هەر کیلۆیەک لە ١٦٦ دینارەوە دەستپێدەکات و ٢٠٠ تێدەپەڕێنێت. واتە: ١٠ ئەمپێری بەردەوام، نرخەکەی زیاترە لە ٢٠٠ هەزار دینار.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks