لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

تەندروستیى هەرێمى کوردستان رێنمایی لەبارەى تای خوێنبەربوون بڵاوکردەوە

گۆشتی کوڵاو سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون scaled

لڤین

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمى کوردستان، نۆ رێنمایی لەبارەى تاى خوێنبەربوون بڵاوکردەوە و داوا لە هاونیشتمانییان دەکات، بۆ خۆپاراستن لە توشبوون بە ڤایرۆسى تای خوێنبەربوون، خۆیان لە سەربڕینی ئاژەڵ لەسەر شەقامەکان بەدووربگرن.

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێنماییەکانیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، گۆشتی کوڵاو هیچ کێشەیەکى نییە و سەلامەتە.

وەزارەتى تەندروستیى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، سەربڕینی ئاژەڵ پێویستە لەناو ئەو سەربڕینخانانەدا بێت، کە رێگە پێدراون و پزیشکی ڤێتەرنەری سەرپەرشتییان دەکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، نابێت هاونیشتمانییان لە چواردەوری قەساب کۆببنەوە یاخود لەکاتی سەربڕینی ئاژەڵ و پارچەکردنی گۆشتەکەدا هاوکاریی بکەن.

دەشڵێت، پێویستە لەکاتى گۆشت وردکردندا دەستکێش بەکاربهێنرێت.

وەزارەتى تەندروستیى راشیگەیاندووە، گۆشتی کوڵاو سەلامەتە و نابێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون، بەڵام باشتر وايە گۆشت لە بەفرگردا هەڵبگيرێت، پاشان بەكاربهێنرێت.

د. سەباح هەورامی: تاى خوێنبەربوون لە هەرێمى کوردستان تۆمارنەکراوە

هەروەها د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵ8 رایگەیاند، تاوەکو ئێستا لە هەرێمى کوردستان هیچ حاڵەتێکى تاى خوێنبەربوون تۆمار نەکراوە و تیمەکانیان بەهاوبەشیى لایەنە پەیوەندیدارەکانى دیکە هەماهەنگییان هەیە بۆ گرتنەبەرى رێکارى پێویست بەمەبەستى رێگرتن لە بڵاوبوونەوەى نەخۆشییەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى تاى خوێنبەربوون لە عێراق، 22 کەس تووشى ڤایرۆسەکە بوون و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە کە دوانیان لە پارێزگاى کەرکوک بوون.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks