پێشوازیکردن لە دژە کوردەکان و زیندانیکردنی کوردە ڕەسەنەکان کوردایەتییە؟!
ئەرێ غاندی و گیڤارا و عومەر موختاریش بەمجۆرە نیشتیمانی بوون و ڕابەرایەتی گەلەکەی خۆیان کردووە ؟!
بە ڕاستی ئەم کوردایەتییەی پارتی دەیکات ئەنتیکە و قسەی شێتانەیە !! پڕە لە گاڵتەکردن بە خۆی و مێژووەکەی و دواتریش تاوانێکە بەرامبەر هەموو پیرۆزییەکانی ئەم نەتەوەیە .
ڕۆژێک سوپای تورک دێنێت و ڕۆژێک دژی ڕۆژئاوا هەموو کارێکی خراپ ئەنجامدەدات و شەوێک فەڕشی سوور بۆ ئەکتەرێکی لات و ڕەش ڕادەخات و بەیانییەکەی قاوەیەکی تاڵ لەگەڵ نووسەرێکی ڕەزا گران دەخواتەوە و هەرکاتێکیش حەزبکات گەنجانی وڵات دەکاتە زیندانەوە و خەویش بە ئەوەوە دەبینێت سلێمانی ببێتە شاری خوێن و هەزاران فیعلی تر.
ئەگەر کوردایەتی ئەم کارانەیە دەکرێت پارتی پێمان بڵێت خیانە ت ونیشتیمان هەراجکردن کامەیە ؟!
ئەحمەد میرە

ئەحمەد میرە
- ئەحمەد میرە#molongui-disabled-link
- ئەحمەد میرە#molongui-disabled-link
- ئەحمەد میرە#molongui-disabled-link
- ئەحمەد میرە#molongui-disabled-link