لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

كۆڵبەرێكی كورد لە سەرمادا ڕەق بوەوە

afghanistan avalanches

لڤین

ڕێكخراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند، کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی مەهیار سەفەری دوای سێ ڕۆژ لە ون بونی، تەرمەكەی دۆزرایەوە  بە هۆی کەوتنەخوارەوەی لە شاخ برینداربوە و توانای ڕۆیشتنی نەبوە هەر لەوێ لە سەرمادا ڕەق بوەتەوە و گیانی لەدەستداوە. 

ڕێكخراوی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردو تەرمی مەهیار سەفەری کۆڵبەری تەمەن 21 ساڵان لەلایەن خەڵکەوە دۆزرایەوە، كە خەڵکی شاری مەریوانە و بەهۆی سەرمابردویەوە گیانی لە دەستداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد،  مەهیار سەفەری لە شەوی دوشەممەی رابردو لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنوری “هەنجیران”ی شاری مەریوان ون ببوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و یەکێک لەو کەسانەی کە تەرمی ئەو کۆڵبەرەی دۆزیوەتەوە، “مەهیار سەفەری بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە شاخ برینداربوە و توانای ڕۆیشتنی نەبوە هەر لەوێ لە سەرمادا گیانی لەدەستداوە”.

بەگوێرەی زانیارییەكانی هەنگاو، تەرمی ئەو کۆڵبەرە لاوە بۆ پزیشکی دادوەری شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گواستراوەتەوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks