لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

یۆنان: کۆچبەرانى باکووری ئەفریقا وەرناگرین

kochbarrrrrr

لڤین

یۆنان داواکردنی مافی پەنابەریی ئەو کۆچبەرانەی بۆ ماوەی سێ مانگ راگرت، کە لە باکووری ئەفریقاوە بە بەلەم دەگەنە وڵاتەکە.

کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان رایگەیاند، وڵاتەکەی سەرجەم داواکارییەکانی مافی پەنابەریی بۆ ئەو کۆچبەرانە راگرت، کە لە ئاوەکانی باکووری ئەفریقاوە بە بەلەم دەگەنە وڵاتەکە، گوتیشی بڕیارەکە کاتییە و بۆ ماوەی سێ مانگە.

میتسۆتاکیس لە پەرلەمانی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند، یۆنان هەنگاو بەهەنگاو رێگاکانی هاتنی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی دادەخات و هەر کۆچبەرێک بە شێوەی نایاسایی “قاچاخ” بگاتە وڵاتەکە، دەستگیردەکرێت و سزای بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.

ئەم بڕیارەی یۆنان لەکاتێکدایە، لەمدواییانەدا لێشاوی چوونى کۆچبەران بە بەلەمی قاچاخ، لە لیبیا و ئاوەکانی باکووری ئەفریقاوە بۆ وڵاتە زیادیکردووە.

ئەم رێوشوێنانەش لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسایەکی حکومەتی یۆناندا دێت، کە لە کۆتایی مانگی ئایاری رابردوودا خرایە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی توند بەرامبەر بە کۆچی نایاسایی.

ناوەڕۆکی پڕۆژەیاساکە بریتییە لە رەتکردنەوە و وەرنەگرتنی داواکاریی مافی پەنابەرێتی، سزادان بە زیندانیکردن تاوەکو سێ ساڵ و پێبژاردن تاوەکو 10 هەزار یۆرۆ دژى ئەو کۆچبەرانەی بە رێگەی نایاسایی دەگەنە وڵاتەکە.

سەرۆکوەزیرانی یۆنانیش رایگەیاند، سەرەتا بە رەتکردنەوەی مافی پەنابەرێتیی ئەو کۆچبەرانە دەستپێدەکەن، کە رێگا مەترسیدارە ئاوییەکان دەگرنەبەر و لە داهاتوودا رێکارەکانی دیکەش جێبەجێ دەکرێن.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks