لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ڕووسیا هۆشدارى دەداتە ئەمەریکا: ئاگری ئەتۆمیی هەڵمەکەن

٨٨٨

لڤین

کرملین هۆشداریی دەداتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کاردانەوەکانی بەکار‌هێنانی چەکی تەکنیکی ئەتۆمیی لە ئێران، دەڵێت:”ئەوە پێشهاتێکی کارەساتبار دەبێت”.

دیمیتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کرملین ئەمڕۆ هەینی 20ـی حوزەیرانی 2025، ڕایگەیاند: بەکارهێنانی چەکی تەکنیکی ئەتۆمیی لەلایەن ئەمەریکاوە دژی ئێران، دەبێتە پێشهاتێکی کارەساتبار.

ئەو لێدوانەی پیسکۆڤ وەک وەڵامێک بوو بۆ ئەو ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییانەی باس لە ئەگەری بەشداریی ئەمەریکا لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەکەن.

ئاستی گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمەریکا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی لەماوەی هەفتەی ڕابردووەوە زیادییان کردووە، پاش ئەوەی ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکان لەنێوان ئیسرائیل و ئێران دەستییان پێکردووە و ڕۆژانە مووشەک و درۆنی بۆمبڕێژکراو ئاڕاستەی یەکتر لەنێوان تاران و تەلئەڤیڤ، دەکەن.

بەشداریی ئەمەریکا لە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بۆ هێرشکردنە سەر پرۆژە ئەتۆمییەکانی ئێران،  بووەتە جێی پرس و باسی گرنگیی میدیاکانی جیهان، ئەو میدیایانە پێیان وایە، بەشداریی ئەمەریکا لەو جەنگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێشهاتێکی مەترسیدارە لەوەی، ئاگری جەنگەکە گەورە بێت و ناوچەکە بسووتێنێت.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks