لڤین
وەزارەتی دەرەوەی سویسرا رایگەیاند، بە شێوەیەکی کاتیی بڕیاریانداوە باڵیۆزخانەکەیان لە تاران دابخەن و بەریتانیاش تیمی دیپلۆماسی وڵاتەکەی لە ئێران کشاندەوە.
وەزارەتی دەرەوەی سویسرا لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەهۆی چڕی ئۆپراسیۆنەکانەوە لە ئێران و دۆخی ناسەقامگیریی وڵاتەکەوە، بڕیاریانداوە باڵیۆزخانەکەیان بەشێوەیەکی کاتی لە تاران دابخەن.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند، بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە، بڕیاریانداوە بە کشاندنەوەی تیمی دیپلۆماسی وڵاتەکەیان لە ئێران بە شێوەیەکی کاتی.
ئاماژە بەوەشکراوە، باڵیۆزخانەکەیان لە دەرەوەى ئێران کارەکانی بەڕێوەدەبات.
ماوەی هەفتەیەکە جەنگی ئێران و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و بەوهۆیەوە هەردوولا بۆردوومانی یەکتر دەکەن و ماوەی چەند رۆژێکە ئیسرائیل بۆردوومانکردنی تارانی چڕترکردووەتەوە.