لڤین
نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بۆ 67 دۆلار و 82 سەنت بەرزبووەوە، خاوى تەکساسیش گەیشتەوە 63 دۆلار و 52 سەنت.
بەگوێرەى ئاژانسى هەواڵى رۆیتەرز، کۆبوونەوەى نێوان هەردوو شاندى ئەمریکا و چین لە لەندەن، کە دوێنێ ئەنجامدرا و ئەمڕۆش بەردەوامیى دەبێت، کاریگەرى لەسەر نرخى نەوت داناوە و بەهۆیەوە نرخەکەى بەرزبووەتەوە.
هەروەها، دانوستانەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران ئەنجامى باشیان نەبووە، ئێران پێشنیازەکەى ئەمریکاى رەتکردووەتەوە و دەڵێت، پێشنیازێکیان داوەتە ئەمریکا بۆئەوەى دانوستانى لەسەر بکەن، شەوى رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند، رەتکردنەوەى پێشنیازى ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە ئەنجامێکى خراپى دەبێت.
لەبارەى پێشنیازەکەى ئێرانیش گوتى، بەدڵى ئێمە نییە و رەتى دەکەینەوە، ئەمە بازاڕى نەوتى ناسەقامگیرکردووە و بەهۆیەوە نرخەکەى بەرزبووەتەوە.