لڤین
بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ رێگری لە گەشتی هاووڵاتیانی 12 وڵات بۆ ئەمریکا چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەو بڕیارە کە لەپێناو پاراستنی ئەمریکا لە گرووپە چەکدارە بیانییەکان و هەڕەشەکانی دیکەی سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا درا، هاووڵاتیانی وڵاتانی ئەفغانستان، بۆرما، چاد، کۆنگۆ، برازافیل، گینیا، ئێریتریا، هایتی، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سودان و یەمەن دەگرێتەوە.
ئیدارەی ئەمریکا بۆ ئەم بڕیارە پاساوەکەی ئەوەیە بەهۆی نەبوونی ئیدارەی کارا لەم 12 وڵاتە، مەترسی ئەوە هەیە کاتی گەشتی هاووڵاتیانیان بۆ ئەمریکا وردبینی تەواویان بۆ نەکرێت و هاووڵاتیانیان مەیلی مانەوەیان لە ئەمریکا هەبێت لەدوای تەواوبوونی کاتی ڤیزاکەیان، بۆیە چیدیکە بۆیان نابێت بچنە ئەمریکا.
هەر بەگوێرەی بڕیارەکە، سنووربەندی خراوەتەسەر گەشتی هاووڵاتیانی حەوت وڵاتی دیکە، ئەوانیش بۆرۆندی، کوبا، لاوس، سیرالیۆن، تۆگۆ، تورکمانستان و ڤەنزوێلا، هەموو بڕیارەکان ئەمڕۆ چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە.