لڤین
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند کە لە ماوەی سێ رۆژی یەکەمی جەژنی قورباندا، 26 کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە و 3 هەزار و 590 کەسیش بریندار بوون.
ئەم ئامارە بەرزە، نیگەرانییەکی زۆری لەبارەی سەلامەتیی هاتوچۆ لە کاتی پشووە گشتییەکاندا دروستکردووە.
بە گوێرەی راگەیاندنەکەی یەرلیکایا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لەم سێ رۆژەدا 2 هەزار و 238 رووداوی هاتووچۆ لە سەرانسەری تورکیا و باکووری کوردستان روویانداوە.
لە هەمان ماوەدا، تیمەکانی هاتوچۆ هەڵمەتێکی چڕی پشکنینیان ئەنجامداوە، یەک ملیۆن و 351 هەزار و 653 ئۆتۆمبێلیان پشکنیوە.