لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ترەمپ پەشیمان دەبێتەوەو باج لەسەر چین کەمدەکاتەوە

لڤین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردوە ئەگەری هەیە ئەو باجانەى کەلەسەر چین داینابوو کەمى بکاتەوە بۆ 80%، دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو بەرزیکردەوە بۆ 145%، ئەمەش جۆرێک لەپەشیمان بوونەوە دەردەخات لەهەڵوێست و بریارەکانى پێشووترى ترەمپ.

“بە ڕواڵەت باجی 80% لەسەر چین بڕیارێکی دروستە!” ڕۆژی هەینی لە پۆستێکی کورتدا لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەمەى نووسیویە و ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە لە ئەستۆی سکۆت بێسنت وەزیری گەنجینەی ئەمریکایە.

لە سەرنجێکی دیکەدا ترەمپ داوای لە چین کردووە “بازاڕەکانی بەڕووی ئەمریکادا بکاتەوە”، پێی وایە بڕیارێکی لەو شێوەیە لە بەرژەوەندی ئەو وڵاتەدا دەبێت. جەختیشی لەوە کردەوە کە “بازاڕە داخراوەکان چیتر ناتوانن بەردەوام بن”، وەک خۆی دەڵێت.

سەرچاوە ئاگادارە ئەمریکییەکان دوێنێ بڵاویان کردەوە کە ئیدارەی ترەمپ بیر لە پلانێک دەکاتەوە بۆ کەمکردنەوەی باجی 145% لەسەر هاوردەکردنی چین بۆ زیاتر لە نیوە، ئەمەش لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکات، بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست.

لە بەرامبەردا سەرۆکی ئەمریکا دوێنێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپییەوە ڕایگەیاند، ڕەنگە باجەکان کەمبکاتەوە.

رۆژی 01-04-2025 حکومەتی ئەمریکا پێناسی گومرگی بۆ وڵاتانی جیهان راگەیاند چەند ڕۆژێک دواتر ترەمپ لە بەرامبەردا چینی بە تێکدانی بازاڕی جیهان تاوانبار کرد و پێناسی گومرگی سەر وڵاتەکەی بۆ 125٪ بەرزکردەوە. رۆژێک دواتریش پێناسی گومرگی سەر وڵاتەکەی بۆ 145٪ بەرزکردەوە.

لە وەڵامی پێناسە گومرکییەکانی ئەمریکادا، چین پێناسی گومرکی بەسەر کاڵای هاوردەکراوی ئەمریکیدا بۆ 84٪ بەرزکردەوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks