لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

نەتەوەیەکگرتووەکان یەکەم هاوکاریى دارایی بۆ سووریا راگەیاند

شاندی یو ئێن دی پی لە سووریا

لڤین

نەتەوەیەکگرتووەکان چوار بانکى سووریا پارەدار دەکات بۆئەوەی هەزار و 600 کەس لە هاوکاریی دارایی سوودمەند بن.

نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، لەکۆی 10 هاوڵاتیی سووری، نۆ کەس لەژێر هێڵی هەژاریی دەژین و لە هەر چوار کەسیش یەکێکیان بێکارە.

رێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان، لە چوارچێوەى بەرنامەکانى یو ئێن دى پى، بڕى دوو ملیۆن و 900 هەزار دۆلار دەداتە چوار بانکی سووریا تاوەکو هەزار و 600 کەس لێی سوودمەند بن.

عەبدوڵڵا دەردەری، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، “هەنگاوە سەرەکییەکان بۆ گەڕاندنەوەی پشتیوانی بۆ سووریا لەلایەن بانکی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتییەوە، تاوتوێدەکەن”.

یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەوەشى خستووەتەڕوو، لێخۆشبوونی سزاکانی لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا وەرگرتووە بۆ کۆکردنەوەی 50 ملیۆن دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوەی وێستگەی کارەبای دێرعەلی لە باشووری دیمەشق.

هاوکات، ئاژانسی رۆیتەرز، بڵاویکردووەتەوە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان لە واشنتۆن، کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە سووریا لەلایەن سعودیە و بانکی نێودەوڵەتییەوە ئەنجامدەدرێت، کە لە ئێستادا هەریەک لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی دەتوانن لە سووریا کاربکەن.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks