لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

مەزڵوم عەبدی: ئیسرائیل حەز دەکات ئەمریکا لە ڕۆژئاوا بمێنێتەوە

لڤین

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەبارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، روون نییە واشنتن بەنیازی چییە، بەڵام ئیسرائیل حەز دەکات ئەمریکا بمێنێتەوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی، لەبارەی ئەگەری مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژڤا رایگەیاند، “بەراستی بڵێم نازانم دەمێننەوە یان نا، سەربازەکان دەیانەوێت بمێننەوە، هێشتا ئیدارەی ترەمپیش سیاسەتێکی لەبارەی ئەم کێشەیەوە نەخستووەتەڕوو.”

لە درێژەی قسەکانیدا مەزڵوم عەبدی باسی لەوە کردووە، دیار نییە هەڵوێستی ئەمریکا چییە و “ئەم کێشەیە دەکەوێتەوە سەر سەرۆک ترەمپ”، بەڵام ئەوەی ئەوان تێبینیان کردووە واشنتن سیاسەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێوەیەک دادەڕێژێت کە بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بپارێزێت.

نزیکەی دوو هەفتە دوای رووخانی رژێمی ئەسەد لە کۆتایی ساڵی رابردوو، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاند، ژمارەی هێزەکانیان لە سوریا بووەتە دوو هێندە و گەیشتووەتە دوو هەزار سەرباز، لەکاتێکدا پێشتر واشنتن رایگەیاندبوو، 900 سەربازی ئەمریکی لە سوریا بوونیان هەیە.

مەزڵوم عەبدی لەبارەی هەڵوێستی ئیسرائیل لەسەر مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژاڤا گوتی، “ئیسرائیل حەز دەکات هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژاڤا بمێننەوە، ئێمەش ئومێدەوارین بمێننەوە تەنانەت ئەگەر بە ژمارەیەکی کەمی سەربازیش بێت.”

لەدوای رووخانی رژێمی ئەسەد لە 08-12-2024، ئیسرائیل بۆردومانەکانی بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی باشووری رۆژئاوای سوریا چڕکردووەتەوە و ئۆپراسیۆنێکی بۆ سەر ئەو ناوچانە راگەیاند بەمەبەستی “دروستکردنی هێڵکی سەلامەت” و بەئامانجگرتنی پاشماوەکانی سوریا کە بە قوڵایی نزیکەی 25 کیلۆمەتر خاکی سوریای بەزاندووە.

ئیسرائیل ناشیەوێت لەدوای رووخانی رژێمی ئەسەدە هەژموونی تورکیا لە وڵاتەکە فراوان بێت. لەدواین هێرشدا لە سەرەتای ئەم مانگە، ئیسرائیل بنکەی ئاسمانی T-4ـی لە نزیک حەما و بنکەیەکی سەربازیی دیکەی لە حومس بۆردومان کرد، دواتر میدیا ئیسرائیلییەکان رایانگەیاند, تورکیا بەنیازبووە لەو دوو بنکەیە سەرباز و کەلوپەلی سەربازیی جێگیر بکات.

لە چاوپێکەوتنەکەی ئەلمۆنیتەر باسی گومانێک دەکرێت کە زمانی هەڕەشە و کردەوەکانی ئیسرائیل بەرامبەر تورکیا لەمەڕ رۆڵگێڕانی لە سوریا و قبوڵکردنی بە ئاشکرای بەڕێوەبەری خۆسەر ئەنقەرەی زۆر قەلەق و دوودڵ کردووە و رەنگە ئەمە هۆکارێکی دیکە بێت تورکیا گۆڕانکاری لە هەڵوێستی بەرامبەر رۆژاڤا دەکات.

لەبارەی ئەو گومانەوە مەزڵوم عەبدی دەڵێت، “رەنگە ئەو بەڵگەسازییە سوودی خۆی هەبێت، تورکیا وەک دیمەشق ئیسرائیل بەجدی وەردەگرێت کاتێک دێتە سەر باسی نیگەرانییەکانی ئیسرائیل لەبارەی مەودای هەژموونی تورکیا لە سوریا، بۆیە جێی سەرسوڕمان نەبوو کاتێک هاکان فیدان بەئاشکرا گوتی، ‘تورکیا نایەوێت گرژییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل لە سوریا قووڵبکاتەوە.’”

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks