لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

زێلێنسکی: ڕوسیا هیچ هەنگاوێکی بۆ ئاگربەست نەناوە ئاشتی رەتدەکاتەوە

لڤین

ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین رایگەیاند، شەوی رابردوو روسیا بە درۆن هێرشی کردووەتە سەر خارکێڤ بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتى مەدەنى کوژراون و برینداربوون.

ئەو دەڵێت، هێرشەکان ژێرخانی وزەی خێرسۆنی بەئامانجگرتووە و مۆسکۆ ئاشتی و ئاگربەست رەتدەکاتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا  هەفتەى ڕابردوو رەخنەی لە پووتین و زیلینسکی گرت و بێزاریی خۆی بەرامبەر بە چەقبەستنی هەوڵەکانی ئاشتی نیشاندا.

ترەمپ سەرەتا رەخنەی لە پوتین گرت لەسەر ئەوەی کە پێیوابووە زیلینسکی شیاوی دانوستاندن نییە. ترەمپ گوتی: “زۆر تووڕە و پەستم” لە پووتین.

بەڵام دواتر زمانێکی نەرمتری بەرامبەر پووتین بەکارهێنا و لە بری ئەوە، تووڕەیی لە بەرامبەر زیلینسکی دەربڕی و هۆشداری پێدا کە “ئۆکراینا کێشەی گەورەی دەبێت” ئەگەر خاوەخاو لە واژۆکردنی رێککەوتنی کانزاکان لەگەڵ ئەمریکا بکات.

لێدوانەکانی ترەمپ دوای ئەوە هاتن، پێشتر رەخنەی لە زیلینسکی گرت و گوتی: “لە شێوازی مامەڵەکردنی زیلینسکی لەگەڵ جەنگ بێزارم.” جارێکیش بە “دیکتاتۆر” سەرۆکی ئۆکراینای وەسفکرد.

کۆتاییهێنانی جەنگی ئۆکراینا و رووسیا، بەڵێنێکی ترەمپ بوو کە بەردەوام لە بانگەشەکانی هەڵبژاردن باسی دەکرد. هەر لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی، ترەمپ توانی نێوەندگیریی تیمی ئۆکراینا و رووسیا بکات و لە سعودیە کۆیان بکاتەوە.

هەفتەی رابردوو رووسیا و ئۆکراینا گەیشتنە نیمچە ئاگربەستێک بڕیاریان دا هێرش نەکەنە سەر ژێرخانی وزەی یەکدی، هەروەها رێگە بە کەشتییەکانی دەریای رەش بدرێت بە ئازادی بجووڵێنەوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks