لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

گیان لەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکانەوە لە ميانمار و تایلەند گەیشتە 147 کەس

تیمەکانی فریاگوزاری سەرقاڵی هاوکاریکردنی هاوڵاتییان و بریندارانی رووداوی بومەلەزرەکەی میانمارن scaled

لڤین

دوو بومەلەرزە لە میانمار روویاندا و یەکێکیان گوڕەکەی 7.7 پلە بەپێوەرى رێختەر بوو، بەهۆیانەوە لە میانمار 144 کەس گیانیانلەدەستدا و 730 کەسیش برینداربوون، هاوکات سێ کەسى دیکەش لە تایلەند گیانیان لەدەستدا.

کاتژمێر 12 و 50 خولەک بە کاتى ناوخۆیى میانمار، بومەلەرزەيەک بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر لە باکووری رۆژئاوای شاری ساگاینگ لە میانمار روویدا، کە 100 کیلۆمەتر لە باکووری نایپیداوی پایتەختەوە دوورە، دوای 11 خولەک لە بومەلەرزەی يەکەم بومەلەرزەيەکی ديکە بە گوڕی 6.4 پلە ناوچەکەی هەژاندەوە.

بەهۆی ئەو بومەلەرزانەوە لە ميانمار 144 کەس گيانيان لەدەستداوە و 730 کەسيش برينداربوون. ئەنجوومەنى سەربازیی وڵاتەکە داوای هاوکاریی نێودەوڵەتی کرد، ئەوەش دوای ئەوەی باری لەناکاوى لە شەش هەرێم راگەياند.

بومەلەرزەکە لە چين و تايلەند هەستی پێکراوە، لە بانکۆکى پایتەختى تایلەند بووە هۆی رووخانی باڵەخانەيەک، کە لە دروستکردندابوو، بەهۆيەوە سێ کرێکار گيانيان لەدەستداوە و زياتر لە 80 کەسيش برينداربوون.

هەريەک لە يەکێتیی ئەوروپا، فەڕەنسا، هيندستان ئامادەیی خۆيان بۆ ناردنی هاوکاری بۆ ئەو ناوچانە دەربڕيوە کە بومەلەرزەکە زيانی پێگەياندوون.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks