لڤین
لەسەر دۆسیەی “گەندەڵی” بڕیاری بەندکردن بۆ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو دەرکرا و پاش کەمێکی دیکەش رەوانەی زیندان دەکرێت.
لەسەر داوای داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ، لەسەر دۆسیەی گەندەڵی دادوەرى دادگاى ئیستانبوڵ بڕیاری بەندکردنی بۆ ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی شارەوانیی ئیستانبوڵ دەرکرد و بەو جۆرەش ئەمڕۆ رەوانەی زیندان دەکرێت.
جگە لە ئیمامئۆغڵو تاوەکو ئێستا بڕیاری بەندکردن بۆ بەشێکی دیکە لە دەستگیرکراوەکان دەرچووە و بەشێکیشیان ئازادکراون کە بە ئیمامئۆغڵوەوە 91 کەسن.
خوێندنەوەی بڕیارەکان لەلایەن دادوەرەوە بەردەوامە و کەمێکی دیکە، دادوەر لەسەر دۆسیەی “تیرۆر”یش بڕیاری خۆی ئاشکرا دەکات.
ئیمامئۆغڵو و شەش کەسی دیکە لەسەر تۆمەتی “تیرۆر” و هاوکاریکردنی کەجەکە و پەکەکە” دۆسیەیان لەسەر کراوەتەوە و ژمارەیەکیان هەڵاتوون.