لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

بەهۆی چاوپێكەوتنێكی قەرەیلانەوە، پەخشى کەناڵ8، راگیرا

ad bac d e dfed

لڤین

بەهۆی بڵاوكردنەوەی چاوپێكەوتنێك لەگەڵ موراد قەرەیلان، ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەكەكە، پەخشی كەناڵ8 لە نایلسات و یاهسات و فەیسبوك راگیرا.

كەناڵ8، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەکاتى پەخشکردنى چاوپێكەوتنی موراد قەرەیلان ئەندامى کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە، پەخشى کەناڵەكەیان لە مانگى دەستکردى نایلسات و یاهسات و پەیجى فەرمیى کەناڵەکە لە تۆڕى کۆمەڵایەتیى فەیسبوک راگیراوە.

هەروەها پەخشی كەناڵەكە لە ئامێرە ناوخۆییەكانی “مای تیڤی” و “ئای ستار”یش راگیراوە.

كەناڵە لە راگەیەندراوەكەیدا وتویەتی”کەناڵ8، لە 1ـى تشرینى یەکەمى 2024ـەوە بە بەردەوامى لە کارە رۆژنامەوانییەکانیدا رۆژانە بۆچونى تەواوى لایەنەکانى ئەو پرۆسەیەى لە تورکیا هاتوەتە ئاراوە گواستوەتەوە.”

ئاماژەی بەوەشداوە”لەو چوارچێوەیەدا بۆچونەکانى بەرپرسانى پارتى داد و گەشەپێدان لەسەرو هەمویانەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، پارتى نەتەوەیى تورکیا “مەهەپە”، پارتى کۆماریى گەل “جەهەپە” و پارتى یەکسانى و دیموکراسى گەلان “پارتى دەم”ـى بڵاوکردوەتەوە، گواستنەوەى پەیامى بەرپرسانى پەکەکەش لە چوارچێوەی گواستنەوەى بۆچونى سەرجەم لایەنەکانى ئەو پرۆسەیەدا بوە.”

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks