لڤین
سەرۆکی ڕووسیا ئامادەیی بۆ ڕازیبوون بە گرێبەست لەگەڵ ئۆکراینا ڕاگەیاند و دەڵێت” بەو مەرجەی ئەم ئاگربەستە ببێتە هۆی بەدیهێنانی ئاشتی بۆ ماوەیەكی درێژ و كۆتاهێنان بەم قەیرانەی دروستبووە”.
ڤلادیمیر پووتین سەرۆكی رووسیا ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، مۆسكۆ رازییە بە پێشنیاری راگەیاندنی ئاگربەست و ڕاگرتنی جەنگ لەگەڵ ئۆكڕاینا، بەو مەرجەی ئەم ئاگربەستە ببێتە هۆی بەدیهێنانی ئاشتی بۆ ماوەیەكی درێژ و كۆتاهێنان بەم قەیرانەی دروستبووە.
پوتین ئاماژەی بەوەشدا، رووسیا رەمەزامەندە لەسەر راگرتنی جەنگ لەگەڵ ئۆكڕاینا بۆ ماوەی 30 رۆژ، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە كە ئەم ماوەیە چۆن دەقۆزرێتەوە و بەكاردەهێنرێت.
ئەم ڕاگەیاندنەی پوتین دوای ئەوەدێت کە شاندی ئەمەریكا و ئۆكڕاینا ڕۆژی سێ شەممە سەبارەت بە پرسی راگرتنی جەنگی نێوان ئۆكڕاینا و رووسیا لە شاری جەددەی سعوودییە كۆبوونەوە، و ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند ئۆكڕاینا رازی بووە لەگەڵ رووسیا راستەوخۆ دەست بە دانوستان بكات و بۆ ماوەی 30 رۆژ ئاگربەست لەنێوان هەردوولا رابگەیەنرێت.
ماركۆ رۆبیۆ جەختیشی كردبووەوە كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا دەیەوێت بەهەر شێوەیەك بێت و بە خێراترین كات جەنگ لەنێوان ئۆكڕاینا و رووسیا راوەستێت.