لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وەزیری دارایی ئیسرائیل: پلانەکەی ترەمپ بۆ غەززە دەکەوێتە سەرپێ

kurdistan w h

لڤین

بێزالیل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل رایگەیاند، پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ گواستنەوەی دانیشتوانی غەززە دەکەوێتە سەرپێ، گوتیشی بەردەوامن لە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەو وڵاتانەی بەنیازن دانیشتووانی غەززەی بۆ بگوازنەوە.

سمۆتریچ لە پەرلەمانی ئیسرائیل “کنێست”ەوە رایگەیاند، پلانیەکەی ترەمپ خەریکە بکەوێتە سەرپێ و هەنگاوەکانیان بەردەوامن، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە، لەوانە دەستنیشانکردنی وڵاتانی سەرەکی بۆ راگواستنی دانیشتووانی غەززە بۆی و، تێگەیشتن لە بەرژەوەندییەکانی ئەو وڵاتانە لەبەرامبەر رازیبوونیان بە گواستنەوەی دانیشتووانی غەززە.

وەزیری دارایی ئیسرائیل گوتیشی، ئەوان و ئەمریکاش ئامادەن دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانە بکەن کە دەیانەوێت دانیشتووانی غەززە بۆ بگوازنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەکارییەکان بەردەوامن بۆ دامەزراندنی دەسەڵاتێک بۆ سەرپەرشتیکردنی پرۆسەکە، جەختیشی لەوە کردەوە، ئەو بودجەیەی بۆ ئەم مەبەستە تەرخانکراوە زیاترە لەوەی کە بۆ بەردەوامیدان بەشەڕ لە غەززە پێویستە.

پلانەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کەرتی غەززە، پێکدێت لە راگواستنی دانیشتووانەکەی بۆ وڵاتانی دراوسێی، لەوانە ئوردن و میسڕ، دروستکردنی ناوچەیەکی گەشتیاری لە کەرتەکە، کە ئەو بە “ریڤێرای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست” ناویبرد، ئەمەش لە لایەن زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی و رۆژئاواییەوە رەتکرایەوە و رووبەڕووی رەخنە بووەوە.

لە دواین کۆبوونەوەی نائاسایی لوتکەی عەرەبی لە قاهیرە، هەرجۆرە راگواستنێکی دانیشتووانی غەززە رەتکرایەوە و جەخت لە پلانێکی جێگرەوە بۆ غەززە کرایەوە، کە رێگەدەگرێت لە راگواستن و ئاوارەکردنی دانیشتووانەکەی.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks