لڤین
وەزارەت دارایی هەرێم رایگەیاند، رەزامەندی لەسەر لێخۆشبوون لە قەرزێكی هاوڵاتیان دەركردووە و لێخۆشبوونەكەش سوودی بانكی كشتوكاڵی جووتیارانە.
بەپێی نوسراوێكی رەسمی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم كە واژووی ئاوات شێخ جەناب-ی لەسەر تێیدا هاتووە، وەزارەتی دارایی و ئابووری بە پشتبەستن بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (15786) لە 12-11-2024 بڕیاری لێخۆشبوون بۆ قەرزی سوودی كشتوكاڵی دەركردووە.
لە نوسراوەكەشدا ئاماژە بەوەكراوە، وەزارەتی دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بەسەر لێخۆشبوون لە سوودی بانكی كشتوكاڵی ئەو جووتیارانەی نەیانتوانیوە قەرزەكانیان بەهۆی قەیرانی داراییەوە بدەنەوە.
هەروەها، ئەوانەی كۆی قەرزەكانیان گەڕاندووەتەوە، تەنها سوودەكەیان لەسەر ماوەتەوە، ئەم لێخۆشبوونە ئەوانیش دەیانگرێتەوە.
لەلایەكی دیكەشەوە، جووتیار پێویستە لە ماوەی ساڵی دارایی (2025) قەرزەكە بگەڕێنێتەوە، بە مەرجێك لە سێ گوژمە زیاتر نەبێت و لێخۆشبوونەكە لە دوای وەرگرتنەوەی دوایین گوژمە بۆی پەسەند دەكرێت.