لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ترەمپ دواین هۆشداری دەداتە سەرکردایەتیی حەماس بۆ بەجێهێشتنی غەزە

coronavirus briefing trump x

لڤین

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دواین هۆشداری دەداتە سەرکردایەتیی حەماس تاوەکو غەزە بەجێبهێڵن و سەرجەم بارمتەکانیش بەزوویی ئازادبکەن.

ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی خۆی بە ناوی تروس سۆشیاڵ پەیامێکی بۆ حەماس بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێت، “سڵاو یاخود ماڵئاوا حەماس، خۆتان هەڵیبژێرن، هەر ئێستا تەواوی بارمتەکان ئازادبکەن نەوەک دواتر، بەخێرایی تەرمی هەموو ئەو کەسانە بگەڕێننەوە کە کوشتوتانن، ئەگینا کۆتاییتان پێدێت.”

ترەمپ دەڵێت: تەنها کەسانی نەخۆش تەرم لەلای خۆیان دەهێڵنەوە، ئێوەش نەخۆشن، ئیسرائیل هەرچییەکی پێویستبێت بۆ تەواوکردنی ئەم کارە بۆی دەنێرین، ئەگەر ئەوەی دەیڵێم نەیکەن، یەک ئەندامی حەماس بە پارێزراوی نامێنێتەوە.

دوێنێ چوارشەممە پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی بۆ یەکەمجار ئاشکرایکرد ئەمریکا راستەوخۆ دانوستانی لەگەڵ حەماس دەستپێکردووە لەبارەی ئازادکردنی بارمتەکان، بەتایبەتی ئەو بارمتانەی ئەمریکین.

ئەمە یەکمجارە ئەمریکا ئەو کارە دەکات و دوای راپۆرتەکەی ئەکسیۆسیش، کۆشکی سپی پشتڕاستیکردەوە کە دانوستانی راستەوخۆ لەنێوان ئادام بۆیڵەر، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری بارمتەکان و بەرپرسانی حەماس روویداوە.

لەو 251 بارمتەی حەماس لە حەوتی ئۆکتۆبەری 2023 دەستگیریکردن، هێشتا 58 کەسیان لە غەزە ماون و سوپای ئیسرائیل دەڵێت، 34 کەسیان گیانیان لەدەستداوە. ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت، لەنێو بارمتەکاندا پێنج هاووڵاتی ئەمریکی هەن کە تەنها یەکێکیان زیندووە.

لە پەیامەکەیدا ترەمپ کۆتا ئاگادارکردنەوە بە حەماس و خەڵکی غەزە دەدات و دەڵێت، “ئەمە ئاگادارکردنەوەی کۆتاییە و ئێستا کاتی بەجێهێشتنی غەزەیە، بۆ هەموو هاووڵاتییانی غەزە، ئێوە داهاتوویەکی جوان چاوەڕێتانە، بەڵام ئەگەر بارمتەکان لای خۆتان بهێڵنەوە، ئەو داهاتووەتان نابێت و دەمرن و دۆزەخێک دێتەئاراوە دەبێت باجەکەی بدەن.”

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks