لڤین
دوای 22 ساڵ مایکرۆسۆفت بڕیاری کۆتایی لەبارەی سکایپ دەدات و دەڵێت”داخستنی سکایپ بۆ بەهێزکردنی تیمز دەبێت”.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، کەخاوەندارێتی ئەپی سکایپ دەکات ڕایگەیاند، پاش 22 ساڵ بەرنامەی سکایپ دادەخات، داخستنی سکایپ یارمەتیی ئەو کۆمپانیایە دەدات بۆ ئەوەی بتوانێت سەرنجی خۆی زیاتر بخاتە سەر بەرنامەی (تیمز) کە خزمەتگوزارییەکی تایبەتە بە کۆمپانیای مایکرۆسۆفت
ئاماژەی بەوەش کردووە، بەکارهێنەرانی سکایپ دەتوانن بە ئاسانی زانیاری، نامە و پەیوەندییەکانیان بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە سکایپەوە بۆ ناو بەرنامەی تیمز بە خۆڕایی بگوازنەوە.
هەروەها بەپێی بەیاننامەکەی مایکرۆسۆفت، بڕیارە مانگی 5ـی ئەمساڵ، بە تەواوی بەرنامەی سکایپ دابخرێت.
بەرنامەی سکایپ، تۆڕێکی پەیوەندیکردنە، کە لە ساڵی 2003دا دروستکرا و ئەم تەکنەلۆژیایە توانی لە سەرەتای ساڵانی 2000دا، بە پەیوەندیی دەنگی و ڤیدیۆیی، ملیۆنان بەکارهێنەر لە سەرانسەری جیهان بەگشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، بۆلای خۆی ڕابکێشێت.