لڤین
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاشکرایدەکات، ساڵی 2024 زیاتر لە 700 هەزار تۆن خورمایان هەناردەی دەرەوەی وڵات کردووە.
عەباس مالیکی، وەزیرى کشتوکاڵی عێراق، لەگەڵ شاندێکی کۆمپانیا کشتوکاڵییەکانی ئەڵمانیا کۆبووەوە و رایگەیاند، ئامانجیان لە هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، بەهێزکردنی داهاتی نانەوتی و فرەچەشنکردنی داهاتی نیشتمانییە.
بەگوتەی وەزیرى کشتوکاڵی عێراق، ئەو بەرهەمە خورمایەی هەناردەی وڵاتانی جیهان کراوە، بەمەبەستی پیشەسازیی گۆڕاو و خۆراک بەکاردەهێنرێت.
بەگوێرەى دوایین داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵ، لە عێراق نزیکەی 22 ملیۆن داری خورما هەیە و هەوڵدەدرێت لە چەند ساڵی داهاتوودا ژمارەی دار خورماکان بۆ 30 ملیۆن زیاد بکرێت.