لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

باخچەلی قسەى لەگەڵ ئەحمەد تورک و دەمیرتاش کردووە

son dakika devlet bahceli taburcu oldu

لڤین

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان بە تەلەفۆن پەیوەندی بە ئەحمەد تورکەوە کردووە و رۆژی دواتریش لەگەڵ سەڵاحەدین دەمیرتاش قسەیکردووە.

ئیسماعیل سایماز، رۆژنامەوانی هاڵک تیڤی گفتوگۆیەکی لەگەڵ ئەحمەد تورک، سەرۆکی دوورخراوەی گەورەشارەوانیی مێردین و ئەندامی شاندی دیداری سێیەمی ئیمراڵی ئەنجامداوە.

لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان خۆی و باخچەلی، ئەحمەد تورک دەڵێت، “لەدوای بانگەوازەکە پەیوەندی بە تونجەر باکرهان و منەوە کرد، سوپاسی کردین و گوتی کارەکە زۆر باش بووە”.

ئەحمەد تورک دەڵێت، “باخچەلی گوتوویەتى، هیوادارین هەموو شتێک زۆر باش بێت، زۆر دڵخۆشم لەوبارەیەوە”.

هاوکات، یڵدرای ئۆغور، رۆژنامەوانی رۆژنامەی قەرار بڵاویکردووەتەوە، دەوڵەت باخچەلی پەیوەندی بە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری زیندانیکراوی هەدەپەوە کردووە، بەڵام پەیوەندییەکە لە گرتووخانەی ئەدیرنە بەڕێوەنەچووە.

ئۆغور نووسیویەتی، “رۆژی هەینی باشاک دەمیرتاش، هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ئیستانبوڵ نەشتەرگەرییەکی بۆ ئەنجامدرا و بەر لەوە دەمیرتاش لە رێگەی وەزارەتی دادەوە داوایکرد رێگەی پێبدرێت لە نەشتەرگەرییەکەدا هاوەڵیی هاوسەرەکەی بکات”.

بەگوێرەی زانیارییەکان، “داواکارییەکە گەیشتووەتە ئەردۆغان و پەسەندیکردووە، رۆژی هەینی دەمیرتاش لە ئەدیرنەوە هاتووەتە ئیستانبوڵ و لەکاتی نەشتەرگەرییەکەدا لەگەڵ هاوسەرەکەیدا بووە و لەو کاتەدا باخچەلی پەیوەندیی بە دەمیرتاشەوە کردووە بۆ هەواڵپرسینی باشاک دەمیرتاش و سوپاسکردنی بەهۆی ئەو پەیامەی لە دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان بڵاویکردەوە.

سەرچاوەکانی مەهەپە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیان بۆ میدیای تورکیا پشتڕاستکردووەتەوە و ئاماژەیان بەوەکردووە، “زۆر ئەرێنی بووە”.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks