لڤین
ڤۆڵۆدیمێر زلێنسكی، سهرۆكی ئۆكرانیا دوای مشتومڕەكەی لەگەڵ دۆناڵد ترهمپی هاوتا ئهمریكییهكهی لە كۆشكی سپی ڕایگهیاند، زۆر گرنگە کە دەنگی ئۆکرانیا ببیسترێت و پێویستە وڵاتەكەی پێگەی خۆی لەبیر نەكات، تەنانەت دوای كۆتایهاتنی جەنگیش، هەروەها سوپاسی ئەوروپییەکانیشی کرد بۆ پشتگیریەكەیان.
ڤۆڵۆدیمێر زلێنسكی، ئەمڕۆ شەممە لەمیانەی سەردانەکەی بۆ ماڵی ئۆکرانیا لە واشنتن ڕایگەیاند، زۆر گرنگە کە دەنگی ئۆکرانیا ببیسترێت و پێویستە گوێ بۆ دیدگاكانی وڵاتەكەی بگیرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە وڵاتەكەی پێگەی خۆی لەبیر نەكات، تەنانەت دوای كۆتایهاتنی جەنگیش، هەروەها گرنگە گەلی ئۆکرانیا بزانێت کە ئەوان بە تەنیا نین و بەرژەوەندییەکانیان لە هەمو وڵاتێکدا، لە هەمو گۆشەیەکی جیهاندا نوێنەرایەتی دەکرێن.
ڤۆڵۆدیمێر زلێنسكی، سوپاسی ئەوروپییەکانیشی کرد بۆ پشتگیریکردنیان لەدوای شەڕە زارەكیەكەی دوێنێ كۆشكی سپی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا.