لڤینن
پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، تاوانبارێکی کوشتن خۆی رادەستی پۆلیس کرد و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، تۆمەتبارێکى تاوانی کوشتن خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.
تۆمەتبارەکە ناوی (س.س.د)ە و بەپێى زانیارییەکان دوو رۆژ لەمەوبەر تاوانێکی کوشتنی لە سەنتەری ئیدارەی زاخۆ ئەنجامداوە و کەسی کوژراو مامی خۆیەتی.
پۆلیسى زاخۆ روونیکردەوە، تۆمەتبار لە بەردەم دادوەردا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، بۆیە بە ماددەی 406 دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.