لڤین
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركردنی هه‌شت تۆمه‌تباری خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌ڵێت، “ئه‌و تۆمه‌تبارانه له‌ڕێگه‌ی گرته ڤیدیۆیی و لایڤه‌كانیان بابه‌تی نه‌شیاویان بڵاوكردوه‌ته‌وه و كاریگه‌ری نه‌رێنییان له‌سه‌ر تاك و خێزانه‌كان هه‌بوه”.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بڵاوكراوه نه‌شیاوه‌كان، به‌بڕیاری داواكاری گشتی هه‌شت تۆمه‌تباری خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌ستگیركرد، تۆمه‌تباران له‌ڕێگه‌ی گرته ڤیدیۆیی و لایڤه‌كانیان بابه‌تی نه‌شیاویان بڵاوكردوه‌ته‌وه و كاریگه‌ری نه‌رێنییان له‌سه‌ر تاك و خێزانه‌كان هه‌بوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، “له‌سه‌ر داوای هاوڵاتییان بۆ زیاتر پاراستنی به‌ها كۆمه‌ڵاتییه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای به‌دواداچون و ده‌ستنیشانكردنی شوێن و ناسنامه‌ی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌گرته ڤیدیۆیی و لایڤه‌كانیاندا ڕه‌فتاری دور له نه‌ریت و ڕه‌وشتی كۆمه‌ڵایه‌تییان بڵاوده‌كرده‌وه ده‌ستگیركران و ڕوبه‌ڕوی یاسا كرانه‌وه”.
باسی له‌وه‌شكردوه، “له هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بڵاوكراوه نه‌شیاوه‌كان، ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم به‌پێی یاسا و به‌بڕیاری دادوه‌ر ڕوبه‌ڕوی خراپ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌بێته‌وه و له‌پێناو تێكنه‌دانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه”.