لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وەزیری نەوتی عێراق: هەفتەی داهاتو هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە

nawt

لڤین

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، سبەی شاندێکی حكومەتی عێراق سەردانی هەولێر دەكات و لەگەڵ شاندی هەرێم کۆدەبنەوە بەمەبەستی گفتوگۆكردنی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت، دەشڵێت، “هەفتەی داهاتو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە و رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم رادەستی عێراق دەکرێت”.

حەیان عەبدولغەنی، ئەمڕۆ دوشەممە بە رۆژنامەنوسانی رایگەیاند، بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، سبەی شاندێکی بەغدا سەردانی هەولێر دەكەن و لەگەڵ شاندی هەرێم کۆدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەفتەی داهاتو هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە و رۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم رادەستی عێراق دەکرێت و لەڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆی عێراقیەوە هەناردە دەكرێت.

لەلایەكی دیكەوە كەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێم ئەمڕۆ دوشەممەلە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، بەربەستەكانی بەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم چارەسەربون و دوێنێ‌ سەرۆك كۆماری واژۆی لەسەر هەمواری یاساكە كرد، مەرج نیە تەنها مانگی (ئادار/3) هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە، بەڵكو لەوانیە زوتریش بێت.

دەشڵێت، “رێكارە یاساییەكان تەواوبون و هیچ كێشەیەك نەماوە، تەنها ئامادەبونی لایەنی توركیا ماوە، هەر بۆ ئەم پرسەش ئەمشەو شاندێكی وەزارەتی نەوتی عێراق دێنە هەولێر و رۆژی سێشەممە كۆبونەوەكان دەستپێدەكەین”.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks