لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ئاسایش: لە هەولێر و دهۆك دەست بەسەر زیاتر لە 51 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیرا

fddb aa d abadc

لڤین

ئاسایشی گشتی هەولێر رایگەیاند، لە ژمارەیەك چالاكیدا لە هەولێر و دهۆك دەست بەسەر زیاتر لە 51 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گیراوەو هەروەها 35 بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەریش دەستگیركراون.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان سەربە ئاسایشی گشتی هەولێر، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، لەژمارەیەک چالاکییدا لە چەند هەفتەی رابردو، پاش وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچونی بەردەوام، هەروەها دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە توانرا 35 بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن لەشاری هەولێرو دهۆك.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، ژمارەیەک لەو بازرگانانە بازرگانی بیانین و کاری بازرگانی نێودەوڵەتی بەماددەی هۆشبەرەوە دەکەن.

ئاشكراشیكردوە، لەم چالاکیانەدا توانرا بڕی 49 کیلۆگرام لە مادەی هۆشبەر جۆری کریستاڵ و 2 کیلۆگرام لەجۆری هیرۆین دەستی بەسەردا بگیرێت.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ تەواوی ئەو تۆمەربارانە کراوەتەوە بەپێی یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks