لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ڕووداوێکی هاتووچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

n

لڤین

لەناوشاری کەلار بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبێلێک، دوو کەس برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئەمشەو، لەناو شاری کەلار لەنزیک بازاڕی شار بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئاڵتیما و ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە دوو کەس برینداربوون.

ڕاشیگەیاندووە، بریندارەکان شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە بوون، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە لەدایک بووی ساڵی ١٩٩٥ە، لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکەش لەدایک بووی ساڵی ١٩٨١ە، هەردوو بریندارەکە دانیشتووی کەلارن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتی ڕووداوەکە، بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار بەمەبەستی وەرگرتنی چارسەر.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks