لڤین
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵەوە بەمەبەستی قوربانیکردن لەناو شاردا قەدەغەیە و هەرکەسێک ئەو کارە ئەنجامبدات دەستبەسەر کەلوپەلەکانیدا دەگیرێت.
گۆران قادر سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتێک بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی ئەو ئاژەڵدارانە دەستیپێکردووە کە ئاژەڵەکانیان هێناوەتە ناوشار و دەیانەوێت بیفرۆشن.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها شوێنی رێگاپێدراو بۆ مامەڵە بە ئاژەڵی قوربانییەوە مەیدانی نوێی ئاژەڵان و شوێنەکانی دەوروبەریەتی، لە کوشتارگەی سلێمانیش ئامادەکاریی کراوە بۆ سەربڕینی ئاژەڵەکان بەپێی رێککارە تەندروستییەکان.