لڤین
پلاتفۆڕم یوتیوب لە هەموو ئەو ئامێرانەی ئەپڵ لەکاردەکەوێت کە ڤێرژنیان لە خوار iOS 16 وەیە.
پلاتفۆڕمی یوتیوب لە نوێترین ئەپدەیتیدا لە کۆمەڵێک لە ئامێرەکانی کۆمپانیای ئەپڵ کە بە سیستمی iOS کاردەکەن لەکاردەکەوێت کە خۆی لە ئامێرەکانی ( ئایفۆن 6s، ئایفۆن6 پڵەس، ئایفۆن7، ئایفۆن7 پڵەس، iPod Touch 7، iPad Air 2
iPad mine و ئایفۆن SE
ئەگەر بەکارهێنەری ئەو ئامێرانە دەیەوێت دڵنیابێتەوە دەتوانێت لەمەوبەدوا سوود لە خزمەتگوزارییەکانی یوتیوب وەربگرێت دەتوانێت سەیری ڤێرژنی مۆبایلەکەی بکات ئەگەر iOS 16 یان زیاتربوو هیچ گرفتێکی نابێت.