لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ئومێد خۆشناو: ئەمساڵ ئاهەنگی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی لە پاریس سازدەكرێت

x x

لڤین

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند ، ئەمساڵ ئاهەنگی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی لە باڵەخانەی سەرەكیی شارەوانیی گەورەی پاریس سازدەكرێت.

پاریزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەمرۆ چوارشەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا پێشوازیی لە عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا كرد.

لە دیدارەكەدا، گفتووگۆ لە بارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و پاریس كرا لە چوارچێوەی یاداشتی لێكتێگەشتنی دەستەخوشكی نێوان هەردوو شارەكە و تیشكخرایە سەر ئەو پێشكەوتن و پەرەسەندنانەی لە هەولێری پایتەخت هاتووەتە ئاراوە، دواتر جەخت لە پەرەپێدان و بەرەوپێشبردن و بەهێزكردنی زیاتری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی فەڕەنسا كریەوە.

لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا، ئاماژە بە ڕێكخستن و سازدانی ئاهەنگی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی كوردی درا كە بڕیارە بۆ ئەمساڵ بە ئامانجی قووڵكردنەوەی پەیوەندیی دۆستایەتی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی فەرەنسی و بەدەستهێنانی پشتیوانیی زیاتری ‌‌حكومەت و گەلی فەرەنسا لە كوردستان، ئەم ئاهەنگە بە بەشداریی خاتوو ئان هیدالگۆ، سەرۆكی شارەوانیی پاریس و وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەپرسانی دیكەی شارەكە لە باڵەخانەی سەرەكیی شارەوانی گەورەی پاریس سازبكرێت، كە بە دەستپێشخەری نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەرەنسا و بە هاوبەشی لەگەل سەرۆكایەتیی شارەوانیی پاریس ئامادەكاری بۆكراوە.

لڤین پرێس
Scroll to Top
Enable Notifications OK No thanks