Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

سوودانی دەستگیرکردنی بکوژی محەممەد باقر سەدری راگەیاند

لڤین

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستگیرکردنی بکوژی محەممەد باقر سەدری راگەیاند.
پاش تێپەڕبوونی 45 ساڵ بەسەر تیرۆرکردنیدا، محەممەد شیاع سوودانی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی عێراقەوە توانراوە بکوژی محەممەد باقر سەدر دەستگیربکرێت.
دووپاتیشی کردووەتەوە، “بەڵێن بۆ گەلەکەمان دووپاتدەکەینەوە، هەر کەس دەستی بچێتە خوێنی عێراقییەکان لە هەر کات و شوێنێکدا بێت بە سزای خۆی دەگات.”
محەممەد باقر سەدر یەکێک بوو لە کەسایەتییەکانی شیعە مەزهەبەکان لە عێراق، بە یەکێک لە دامەزرێنەرانی حزبی دەعوەی ئیسلامی هەژماردەکرێت.
ناوبراو لە 9 ی نیسانی ساڵی 1980 لە سەردەمی رژێمی پێشووی عێراق کوژرا.
لڤین پرێس
Scroll to Top