Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

گۆڕان: لەگەڵ تەوتینی مووچەین

20240826 203407

لڤین

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ تەوتینی مووچەن و دەشڵێت: وەك ڕێزێك بۆ ئەو “دارا دوو داری دی” مامۆستا فێری كردوون، چۆن دەبێت هێندە بێ‌ باك بن لە ئاست ژیان و مووچە و قوتی فەرمانبەران لە هەرێم.

جوانڕۆ محەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەكاتی سەردانكردنی مامۆستایانی مانگرتوو لە سلێمانی بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، وەك ڕێزێك بۆ ئەو “دارا دوو داری دی”یەی مامۆستا فێری كردوون، چۆن دەبێت هێندە بێ‌ باك بن لە ئاست ژیان و مووچە و قوتی فەرمانبەران لە هەرێم.

وتیشی، “بەرپرسان ئەگەر خوێندكارێكی زیرەك بوونایە، دەبوو هەر لەسەرەتاوە تێبگەیشتنایە لەوەی دەڵێت: نان بۆ نانەوا و گۆشت بۆ قەساب، ئیشی مامۆستا ئەوە نیە مامۆستا لەژێر چادردا بێت و ئەوانیش ئەوەندە بێباك بن لەبەرامبەر خواست و داواكاری مامۆستایان و فەرمانبەران”.

ئاماژەی بەوەشكرد، مانگرتنی فەرمانبەران و مامۆستایان مانگرتنێكی ڕەوایە و داواكارییەكانیان حەقە و پێویستە بە زوویی وەڵامیان بدرێتەوە و مووچەیان بۆ دابین بكرێت تاوەكو پڕۆسەی پەروەردە و فێركردن پاشەكشە نەكات بەهۆی بێ‌ پلانی و خەمساردی بەرپرسان و حكومەتەوە.

جەختیشی كردەوە، بەڕوونی بە هەمووان دەڵێین، كە لەگەڵ تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانین، چونكە ئەگەر بڕیاری دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ‌ بكرێت و مووچە تەوتین بكرێت ئەوا مووچەخۆران دەگەن بە مافی خۆیان.

لڤین پرێس
Scroll to Top