لڤین
بڕیارە سبەینێ جارێکی دیکە لیژنەی هاوبەشی یەکێتیی و پارتی، بۆ ئامادەکردنی رەشنوسێک لەبارەی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە.
سایتی رەسمیی یەکێتیی بڵاویکردەوە، گفتوگۆی لایەنە تەکنیکییەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان لەنیوان یەکێتی و پارتی بەردەوامی هەیە و سبەینێ جارێکی دیکە لیژنە هاوبەشەکەی هەردوولا کۆدەبنەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لیژنە هاوبەشەکە ئەرکیانە رەشنوسێک لەبارەی چۆنێتی حکومەتی داهاتووی هەرێم ئامادە بکەن، کە لەئێستادا بەشێکی زۆری کارەکانیان تەواو بووە و پاشان رەشنوسی کۆتایی گفتوگۆکاکانی لیژنەکە دەخریتە بەردەم هەردوو وەفدی باڵای یەکیتی و پارتی بۆ بڕیاردان لەسەری.
لەماوەی رابردوودا چوار جار لیژنە هاوبەشەکەی یەکێتی و پارتی لەسەر هەمان پرس کۆبوونەتەوە و تاوتوێی پرسی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستانیان کردووە و دوای ئامادەکردنی ڕەشنوسەکە، شاندی باڵای هەردولا بڕیاری لەسەر دەدەن.