Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

وەزارەتی پێشمەرگە رێنماییەكانی خانەنشینی بڵاودەكاتەوە

پێشمەرگە x

لڤین

وەزارەتی پێشمەرگە راگەیەندراوێكی لەبارەی خانەنشینبوونی ئەفسەران و كارمەندانی وەزارەتەكە بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە ، بە پشتبەستن بە بڕیارەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، فەرمانێكی وەزاریی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەكە سەربازییەكان دەركردووە و بە پێی فەرمانەكە، ئەو ئەفسەر و كارمەندانەیان خانەنشین دەبن، كە یاسای راژە و خانەنشینیی سەربازی ژمارە (3)ی ساڵی 2010 دەیانگرێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەبەر ڕۆشنایی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(259) پشتبەست بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵیی ژمارە(212 اتحادییە/2022) لە 23/11/2022 تایبەت بە جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو، ژمارە (9) ساڵی 2014ی هەمواركراو، ئاماژە بە راپۆرتی تیمی هاوبەشی وردبینیی هەردوو دیوانی چاودێریی دارایی عێراق و هەرێم لە رۆژی 17/10/2023 تایبەت بە ئەنجامی چاودێری و وردبینیی ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشین و سوودمەندانی چاودێریی كۆمەڵایەتی لە هەرێم”.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، “وەزارەتی پێشمەرگە پشتبەست بە بڕیارەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوری ئەم فەرمانە وەزارییەی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەكە سەربازییەكان بڵاوكردووەتەوە و بە پێی فەرمانەكە ئەفسەران و كارمەندانی وەزارەتی پێشمەرگە كە ئێستا خانەنشین دەبن بە پێی یاسای راژە و خانەنشینیی سەربازی ژمارە(3)ی ساڵی 2010 خانەنشین دەكرێن، كە پاڵپشتە بە ماددەی(35) لە بڕگەی (سێیەم/ب) لە یاسای خانەنشینیی یەكگرتوو ژمارە(9) ساڵی 2014”.

حكومەتی هەرێم بڕیاریدا تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵییەوە كەمبكاتەوە بۆ 60 ساڵی كە ئەمەش وادەكات ژمارەیەكی زۆر لە فەرمانبەران و مامۆستایان لە دەزگا و دامەزراوە و ناوەندە حكومییەكان خانەنشین بكرێن.

لڤین پرێس
Scroll to Top