لڤین
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەی لێدوانەکانی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، ڕایگهیاند، پابەندبونی تاران بە سیستمی جیهانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی “بۆ هەمو لایەک ڕونە”.
ئاژانسی هەواڵی ئێران لە زاری عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، ئێران هەرگیز بەدوای بەرهەمهێنان یان خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمیدا ناگهڕێت، لە هیچ بارودۆخێکدا.
عێراقچی پێیوایە کە جبەخانەی ئەتۆمی ئیسرائیل و ڕەتکردنەوەی بەشداریکردن لە پەیماننامەی قەدەغەی بڵاوبونەوەی چەکی ئەتۆمی “هەڕەشەیەک بۆ سەر جیهان پێکدەهێنێت”، جەختی لەسەر پێویستی چاوپۆشی نەکردن لەوەکردهوه.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان، دوێنێ لە وتارێکدا لەبەردەم کۆڕبەندی ئابوری جیهانی لە داڤۆس وتی، “ئێران دەبێت هەنگاوێک بەرەو باشترکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و ئەمریکا بنێت، بە ڕونکردنەوەی ئەوەی کە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی ناگاتە ئامانج”.