Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

خوێندکارێکی کورد لە ئاگرکەوتنەوەی بۆلوو گیانی لەدەست دا

لڤین

دڵارا ئەرمان ئۆغڵۆ خوێندکاری 24 ساڵەی کورد کە بۆ یارمەتیدان بە قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەی سامناکی هۆتێل گڕاند کارتال لە بۆلوو خۆی دابووە دەم ئاگرەکەوە، گیانی لەدەست دا و هاوکات باوکی دڵارا بە بیستنی ئەم هەواڵە جەڵتە لێی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە هۆی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەی هۆتێل گڕاند کارتال لە بۆلووی تورکیا 76 کەس گیانی خۆیان لەدەست دا و لەمناوە دڵارا ئەرمان ئۆغڵۆ خوێندکاری 24 ساڵەی کوردی خەڵکی ماردین کە بۆ یارمەتیدان خۆی دابووە دەم ئاگرەکەوە، یەکێک لە قوربانییەکانی ئەو ڕووداوە بووە.

هەواڵی مەرگی ئەم خوێندکارە کوردە بە رادەیەک کاری لە سەر خێزانەکەی کردووە کە باوکی بە بیستنی هەواڵەکە جەڵتە لێی داوە و لە ئێستادا دۆخی ناجێگر ڕاگەیێندراوە.

بڕیارە تەرمی دڵارا پاش قۆناغی جەختەدۆزی، ڕوانەی زێدەگای لە گەڕەکی تۆرۆن‌تەپە لە ئارتۆکلۆی ماردین بکرێت و لەوێ ئەسپاردە بکرێت.

لڤین پرێس
Scroll to Top