لڤین
لە ژاپۆن بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.9 پلەی رێختەر روویداو حکومەتیش هۆشداری لە ئەگەری دروستبوونی تسۆنامی دەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە ژاپۆن بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.9 پلەی رێختەر روویداو حکومەتیش هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە و هۆشداری لە ئەگەری دروستبوونی ژمارەیەک تسۆنامی دەدات.
بەرپرسانی حکومەتی ژاپۆن هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدەن و رایانگەیاندووە، لەو ناوچانەی نزیک کەنار دەریاکانن ئەگەری دروستبوونی ژمارەیەک تسۆنامیی هەیە، هەربۆیە دووربکەونەوە و مەرجەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن.
هاوکات، بەپێی زانیارییەکانی دەزگای کەشناسی ژاپۆن، بوومەلەرزەکە لە باشوری رۆژائاوای وڵاتەکە رویداوە، و بەدیاریکراوی ناوچەی میازاکی بە قوڵایی 36 کیلۆمەتر گرتووەتەوە.