Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

ئێران رەزامەندی نیشانداوە بڕی ٦٢٥ مێگاوات کارەبا بداتە عێراق

لڤین

وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، داوا لە تاران کراوە تا لە تورکمانستانەوە غاز هاوردە بکەین.

ئەمڕۆ پینجشەممە ٩ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٥، وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، ئێران رەزامەندی نیشان داوە بڕی ٦٢٥ مێگاوات کارەبا بداتەوە عێراق. دەشڵێت، داوایان لە تاران کردووە ئاسانکارییان بۆ بکات لە تورکمانستانەوە بە خاکی ئێراندا غاز هاوردە بکەن.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو بڕە کارەبایەی ئێران دەیداتەوە بە عێراق لەو هەزار و ٢٠٠ مێگاواتەیە کە ماوەی زیاتر لە مانگێکە ئێران بڕیویەتی.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە هەوڵدان کە گرێبەستی غازی نێوان عێراق و ئێران جێبەجێ بکەن و لایەنی ئێرانیش بەڵێنیان داوە کە پابەندی مەرجەکانی رێککەوتنەکە بن.

باس لەوەشکراوە، داوایان لە بەرپرسانی ئێران کردووە کە ئاسانکاریی بۆ عێراق بکەن تا لە تورکمانستانەوە بە خاکی ئێراندا غازی سرووشتی هاوردە بکەن، بەوپێیەی بۆ وەرزی هاوین، نیازیان ئەو غازە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاربهێنن.

لڤین پرێس
Scroll to Top