لڤین
جێگری نوێنەری سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، داواى پاراستنى کورد لە سووریا دەکەین و هۆشداریش لە سەرهەڵدانەوەى مەترسییەکانى داعش دەدەین.
مۆرگان ئۆرتاگوس، جێگری نوێنەری سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەبارەت بە پاراستنی کورد لە سووریا ڕایگەیاند، ، داواى پاراستنى کورد لە سووریا دەکەین و هۆشداریش لە سەرهەڵدانەوەى مەترسییەکانى داعش دەدەین.
ئاماژەی بەوەشداوە، پێویستە سەرکردەکانمان گرەنتی ئەوە بدەن کە کورد پارێزراو دەبێت و ڕێگریی بکەن لەوەی تیرۆریستان ئەم پشێوییە بە دەرفەت بزانن و لە گرتووخانەکان هەڵبێن.
ئەوەشی خستەڕوو، گەورەترین هەڕەشە لە سووریا بریتییە لەوەی ئەو بۆشاییەی درووستبووە بە زیندووبوونەوەی داعش پڕبکرێتەوە.