Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

یەکێتی: هیوادارین ساڵی ٢٠٢٥ قەیرانی مووچە کۆتایی بێت

20240827 210814

لڤین

مەكتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، پابەندێتی خۆیان بە سیاسەتی ڕاستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی دووپاتدەکەینەوە، دەشڵێت “هیوامان وایە ساڵی ٢٠٢٥ کۆتایهاتنی قەیرانی مووچە بێت”.

لەمیانی راگەیەندراوێکدا مەکتەبی سیاسی یەکێتیی هیواخوازە ساڵی نوێ ساڵی ئاشتی و ئاوەدانی، ماف و دادپەروەری و چارەسەری ڕەوای دۆزی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت لەسەروبەندی گۆڕانکاری ناوچەکە، بە دیالۆگی سیاسیی و ئاشتی و دیموکراتی.

لەبارەی مووچەشەوە یەکێتی رایگەیاندووە “هیوادارین ساڵی نوێ بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش ساڵی بەدیهاتنی ژیان و گوزەرانی باشتر و تێپەڕاندنی دژواری و قەیرانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بێت بە تایبەتی مافی مووچە بەگوێرەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، دوور لە تێکەڵکردنی بە دۆسییە سیاسییەکان”.

ئەوەش خراوەتە روو، پابەندێتی خۆیان بە سیاسەتی ڕاستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانی و گێرانەوەی هاوسەنگی هێز بۆ ئەزموونەکەیان، هەروەک بەڵێنی بە خەڵکەکەیان دابوو، دووپات دەکاتەوە و “لە هەموو وێستگەکانی ساڵی ٢٠٢٥یشدا کۆششی ڕەوای بۆ دەکات، بەرەو حوکمڕانی و حکومەتێکی نوێی خزمەتگوزار و بەرپرس و پرۆسەیەکی سیاسیی کارا و دیموکرات و دەربەست”.

جەختیشیکردووەتەوە، هیوایان وایە ساڵی ٢٠٢٥ ساڵی گەشەی زیاتری پرۆسەی دیموکراتی وڵاتەکەیان و ساڵی دابینکردنی “ئیستحقاقە” دەستورییەکانی تری کورد بێت.
لەکۆتایشدا نوسیویەتی “جارێکی تر پیرۆزە “.

لڤین پرێس
Scroll to Top