لڤین
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، لەسەر ڕێگای کەلار دەربەندیخان بەهۆی ڕوداوێکی هاتووچۆوە کەسێک گیانی لە دەستداو سێ کەس برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
هاتووچۆی گەرمیان ڕونیکردەوە، ئەمڕۆ دوو ئۆتۆمبێلێ جۆری تۆیۆتا کامری و تۆیۆتا پیک ئاب بەئاراستەی قەزای دەربەندیخان ڕۆیشتوون، لە بەرامبەر گوندی لەواوان پێکیاندادا، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لە دەستداو سێ کەسی برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە ناحیەی باوەنور.
دەشڵێت، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.