لڤین
فڕۆکەیەکی بارهەڵگری ئەمریکی بە یاوەری هێلیکۆپتەرێکی سەربازی لە بنکەی خەراب ئەلجیر لە سنووری ڕمێلان لە باکووری حەسەکە نیشتەوە و کەرەستەی سەربازی و لۆجستی تێدابوو.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، لەو چوارچێوەیەدا کاروانێکی 25 بارهەڵگر کە تانکی سووتەمەنی و سندوقی داخراو و ئۆتۆمبێلی سەربازییان هەڵگرتبوو لە دەروازەی ئەلوەلیدەوە لە عێراقەوە هاتنە سنووری سوریا و بەرەو بنکەکانی هاوپەیمانان لە حەسەکە بەڕێکەوتن.
هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە بەهێزکردنی ئەو بنکە سەربازییانەی کە لەناو خاکی سوریادا بڵاوبوونەتەوە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ چاودێریی هێزەکانی “هاوپەیمانی نێودەوڵەتی”ی کردووە کە هێزی سەربازی، لۆجستی و پزیشکییان دەهێنا بۆ بنکەکەیان لە وێستگەی غازی کۆنیکۆ لە دێرەزۆر.