Search
Close this search box.
١

لڤین پرێس – Lvin Press

AD-Asiacell
WhatsApp Image 2024-08-29 at 14.07.55_c3b45ed4
WhatsApp Image 2024-08-22 at 17.41.04_d511a687
962d5553-whatsapp-image-2024-01-07-at-13.55.45_cd8e30d4
ad3
ad2

شه‌ڕڤانان دوایین مۆڵه‌ت ده‌ده‌نە گروپه‌كان: هێرش ده‌ستپێده‌كه‌ین و ناوچه‌ داگیركراوه‌كان ئازادده‌كه‌ین

bbbbbbbbbb

لڤین

سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) ڕایگه‌یاند، ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئۆپه‌راسیۆنی تایبەت به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی گرێ سپی و سه‌رێ كانی، هاوكات تا كۆتایی ئه‌مساڵیش مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ توركیا بۆ جێهێشتنی ناوچه‌كه‌.

سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، هێزه‌كانیان، خۆیان بۆ ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌ت ئاماده‌ ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی ناوچه‌ داگیركراوه‌كان كه‌ ئێستا له‌ ژێر ده‌ستی توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كاندایه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، “ئەوە دوا بانگەوازە کە سەرکردایەتیمان ده‌یكات، بەو پێیەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده‌) ئامادەکاری دەکەن بۆ ئۆپەراسیۆنی تایبەت دژی شوێنەکانی داگیرکەری تورکیا لە ناوچە داگیرکراوەکان، بەم پێیە داوا لە گەلەکەمان دەکەین لە دەوری هێزەکانیان کۆببنەوە و پشتیوانیان بکەن”.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، “ئێمە له‌گه‌ڵ گەلەکەمان و دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکانی گرێ سپی و سه‌رێك كانی ده‌ڵێین، كاتی ڕزگارکردنی ئەو ناوچانەیه‌ كه‌ لە ژێر داگیرکاریی تورکیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كانی سه‌ر توركیایه‌”.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، “داوا لە دانیشتوان و چەکدارانی ناو کوتلەکانی سەر بە تورکیا دەکەین، کە ملکەچی داگیرکاری بون و ساڵانێک لە ژێر ئاڵای تورکیادا دژی گەلی سوریا شەڕیان کرد، کە دوا دەرفەتی سەرکردایەتیمان کە پێشکەشی کردبو، بقۆزنەوە و بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لەو شارۆچکە و شارانەی کە لێیەوە هاتونەتە ناو سوریا”.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، “تورکیا بە هیچ شێوەیەک گرنگی بە ژیانی سورییەکان نادات و باکوری سوریای کردوە بە قەڵغانی تیرۆر و هەڕەشە لە زێدی ئێمە و هەمو ناوچەکە دەکات، توركیا کەڵک لە ململانێی ناوخۆی سوریا وەردەگرێت بۆ داگیرکردنی تەواوی جوگرافیای سوریا، با هەمومان یەکبگرین بۆ دەرکردنی ئەم داگیرکارییە لە زێدی خۆمان، چونکە هیچ هاوکاری و پشتیوانییەک بۆ سورییەکە نییە جگە لە برایه‌تی نێوان سورییەکان”.

هه‌سه‌ده‌ هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، “ئێمە دەستی هاوکاری درێژ دەکەینەوە بۆ هەر چەکدارێک یان تاکێک کە دەیەوێت بە سەلامەتی بەرەو ناوچەکانی خۆی لە ناوخۆی سوریا یان ناوچەی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڕوات، هێزەکانمان و ئیدارەی خۆسەر بەڵێنیان داوە پشتگیری خێزانەکان بکەن لە دەرچونی سەلامەتیان بەبێ ئەوەی زیانیان پێ بگات”.

هه‌سه‌ده‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانیان ئاماده‌كاری بۆ رزگاركردنی ناوچه‌ داگیركراوه‌كان ده‌كه‌ن و داوای له‌ خه‌ڵكی ئه‌و ناوچان ده‌كه‌ن پشتیوانیان بكه‌ن، دوایین هۆشداریش ده‌داته‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كان كه‌ 31ی 12ی 2024 ده‌رفه‌تیان پێده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ به‌جێبهێڵن.

لڤین پرێس
Scroll to Top