لڤین
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، كۆبانێ هێمای شەڕی بوێرانەی كوردە دژی ڕێكخراوی داعش و شەڕی زیاتر دوا شتە دەبێت خەڵكی ئەو ناوچەیە ئەزمونی بكەن، هەروەها دەشڵێت، “توركیا بەرپرسیارێتی یەكپارچەی خاكی سوریا و ئارامی و ئاشتی ناوچەكەی لە ئەستۆدایە”.
ئەلینا بایربوك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ سێشەممە لە پامێكدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە سەر پلاتفۆرمی “X” بڵاویكردەوە، شاری كۆبانێ هێمای شەڕی بوێرانەی كوردە دژی ڕێكخراوی داعش.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای 14 ساڵ لە شەڕی بەردەوام، شەڕی زیاتر دوا شتە دەبێت خەڵكی ئەو ناوچەیە ئەزمونی بكەن.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا باسی لەوەشكردوە، “توركیا بەرپرسیاریەتی یەكپارچەی خاكی سوریا و ئارامی و ئاشتی ناوچەكەی لە ئەستۆدایە”.
ئەوە لەكاتێكدایە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، داگیرکاری تورکیا ناوەستێت و ئێستا پیلانی هەیە هێرشبکاتە سەر كانتۆنی کۆبانێ، تەنانەت پیلانەکەی بریتییە لە لکاندنی و داگیرکردنی تەواوی خاکی سوریا.
هەروەها دەشڵێت، “لە کۆبانێ ژمارەیەکی زۆر لە سەرباز و چهكدارانی سهر به توركیا به پاڵپشتی چەکی قورس لە دۆخی ئامادەباشیدان بۆ هێرشكردنە سەر شارەكە”.